پۆست و رێزلێنان

لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ فیفا؛ کورد سنوورەکان دەبەزێنێت

964+

وریا فەتاح

کورد کە مێژوویەکە قوربانیی سنوورە دەستکردەکانە، ئەمجارە بە شکۆوە سنوورەکان دەبڕێت و لە ماوەی تەنیا پێنج رۆژدا، بە دوو شێواز دەچێتە سەر شانۆی جیهانی.

لەلایەک دکتۆر بەرهەم ساڵح، وەک سیمبولی دیپلۆماسییەت بۆ پۆستی باڵای “کۆمسیاری پەنابەران” دیاریکرا، لەلایەکی دیکەشەوە ئەمڕۆ جەماوەری زاخۆ بە ڕۆحێکی مرۆییەوە خەڵاتی “باشترین هاندەری جیهان”ـیان لە فیفا وەرگرت.

بەرهەم ساڵح بوو بە کۆمسیاری باڵای کاروباری پەنابەران ل...

بەرهەم ساڵح بوو بە کۆمسیاری باڵای کاروباری پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتوەکان

ئەم دوو دەستکەوتە سادە نین؛ تێکەڵەیەکن لە ژیریی سیاسی و جوانیی وەرزش، پەیامێکە بە جیهان دەڵێت: کورد چیتر تەنیا لە هەواڵی شەڕەکاندا نییە، بەڵکو لە لووتکەی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان و سەکۆکانی ڕێزلێنانی جیهانیدایە.

 زاخۆ گەیشتنە لوتکەی جیهان؛ خەڵاتی

 زاخۆ گەیشتنە لوتکەی جیهان؛ خەڵاتی "باشترین هاندەر"ـی فیفاى بردەوە