تەمومژ هۆکارە

فڕۆکەخانەی هەولێر گەشتەکانی بە وەستاوی ماوەتەوە و هی سلێمانیش ئاساییە

964+

فەرهاد حەسەن

لەشەوی رابردووەوە بە هۆی بوونی تەمومژێکی زۆر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی وەستاون، بەڵام هی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاساییە.

بەپێی ئەو خشتەیەی ماڵپەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ سێشەممە چوار گەشت ئەنجام دەدرێن، دوو لەو گەشتانە دەستیان پێکردووە و دووانەکەی دیکەش لە نیوەڕۆ و عەسر دەستپێدەکات.

هەرچی فڕۆکەخانەی هەولێرە هیچ خشتەیەکی نوێی گەشتەکانی لە ماڵپەرەکەی بڵاونەکردووەتەوە و شەوی رابردووش ئەحمەد وشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە 964ی رایگەیاند بوو، بەهۆی تەمومژ و ناجێگیریی كەشوهەوا، سەرجەم گەشتەكان لە فڕۆكەخانەكە تا كاتێكی نادیار وەستاون و تاوەکە تەمومژ هەبێت گەشتەكان دەستپێناكەنەوە.

هەرچەندە شەوى رابردوو بە هۆى تەمومژەوە گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر وەستان، بەڵام بەیانى ئەمڕۆ تەمەکە لە هەولێر چڕتر بووەتەوە.

فڕۆکەخانەی سلێمانی خولی چاودێرى ئاسمانى بۆ فەرمانبەرا...

فڕۆکەخانەی سلێمانی خولی چاودێرى ئاسمانى بۆ فەرمانبەرانی کەشتیوانی دەستپێکرد

بۆ زانینی گەشتەکان تەلەفۆن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بکەن

بۆ زانینی گەشتەکان تەلەفۆن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بکەن