12 ساڵە دەستیپێکردوە

حکومەتی عێراق کارتی زانیاری نەهێشت و تێکەڵی کارتی نیشتمانی کرد

964+

فەرهاد حەسەن

بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سیستمی کارتی نیشتمانیی وەک سیستمێکی ناوەندی بۆ داتا و زانیاریی هاوڵاتیان بەکاردێت و شوێنی کارتی زانیاری و نیشتەجێبوونیش دەگرێتەوە.

لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆژەی کارتی نیشتمانی و تێکەڵکردنی لەگەڵ کارتی زانیاریی نیشتەجێبووندا کە محەمەد شیاع سوودانی، سەرەک وەزیرانی عێراق تیایدا بەشدار بوو، راسپاردەکانی تایبەت بە پرۆژەکە خرانەڕوو کە بریتییبوون لە پەیڕەوکردنی سیستمی کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو، وەک سیستمێکی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی زانیاریی کەسی هاوڵاتیان و زیادکردنی زانیارییەکانی تایبەت بە کارتی نیشتەجێبوون و بەکارهێنانی کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو تاوەکو چیتر پێویست نەکات بە جیا کارتی نیشتەجێبوون دەربهێنرێت.

حکومەت پلانێکی هەیە بۆ پەرەپێدانی سیستمی ئەلیکترۆنی کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو و خزمەتگوزاریی دیکەی وەک گۆڕینی زانیاریی شوێنی نیشتەجێبوون و داواکردنی وێنەی تۆمار و گۆڕینی باری کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی پەیوەست بە کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو، زیاد دەکات.

سەرەکوەزیران داواشیکرد، پەلەبکرێت لە تەواوکردنی پرۆژەکە، تاوەکو کارتی نیشتمانیی ببێتە مەرجەعێکی ئەلیکترۆنی نیشتمانی و بارگرانییەکانی سەرشانی هاوڵاتیان لە زۆری بەڵگەنامەکان و سەردانی فەرمانگەکان کەمبکاتەوە.

حکومەتی عێراق بۆ تێکەڵکردنی رەگەزنامە و ناسنامە، پرۆژەی کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو لە رێکەوتی 31.10.2013 دەستیپێکراوە و لە 13.9.2015 یەکەم کارتی نیشتمانی دەرچووە، کە تا ئێستا زیاتر لە 49 ملیۆن کارتی نیشتمانی چاپکراوە.

کارتی نیشتمانیی هاوڵاتیانی بەرزنجە گەڕاوەتەوە

کارتی نیشتمانیی هاوڵاتیانی بەرزنجە گەڕاوەتەوە

لە بەغداوە کار بۆ دامەزراندنی فەرمانگەی کارتی نیشتمان...

لە بەغداوە کار بۆ دامەزراندنی فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی بالیسان دەکرێت