سلێمانی

چایخانەیەكی بچووكی هەیە و داهاتی دوو رۆژی دەبەخشێتە چەمچەماڵ

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

شەهرام محەمەدئەمین كاسبكارێكە لە سلێمانی و چایخانەیەكی بچووكی هەیە لە شەقامی میسۆ میتران، ئەو بڕیاری دا دوو رۆژی داهاتی خۆی پێشكەش بە لێقەوماوانی چەمچەماڵ بكات.

شەهرام لافیتەیەكی لە چایخانەكەی هەڵواسیوە، كە لەسەر شەقامە و سەرنجی هاموشۆكەرانی شەقامەكەی راكێشاوە.

ئەو ئەمڕۆ دووشەممە 15.12.2025 بۆ مایكی 964 قسەی كرد و رایگەیاند، حەزی كردووە هاوكاری خەڵكی لێقەوماوی چەمچەماڵ بكات.

شەهرام، كە كرێچییە و باری ژیانی باش نییە، دەڵێت لەو دوو رۆژەدا توانیویەتی نزیكەی 300 هەزار دینار داهات بەدەست بهێنێت، بەڵام دەشڵێت، هەرگیز پێشتر ئەو داهاتەی لە دوو رۆژدا نەبووە، بەڵام هاوڵاتیان كە لافیتەكە دەبینن، دێن چای دەخۆنەوە و لە بری پارەی چایەكە، هەزار دینار تا 25 هەزار دیناریش دادەنێن و ئەوانیش بەشداریی هەڵمەتە بچووكەكەی ئەو دەكەن، بۆیە سوپاسی بەدەنگەوەهاتنی هاوڵاتیان دەكات و دڵخۆشە بەوەی بتوانێت هاوكاری خەڵكی چەمچەماڵ بكات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هاوکارییەکانی خورماتوو گەیەندرانە قەزای چەمچەماڵ

هاوکارییەکانی خورماتوو گەیەندرانە قەزای چەمچەماڵ