"هەستێکی خۆشم هەیە"

تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بەرەو بارزان بەڕێکرا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بەرەو بارزان بەڕێکرا و سەید یوسفی باوکیشی دەڵێ، هەستێکی خۆشی هەیە کە تەرمی کچەکەیان دۆزیوەتەوە.

دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە 14.12.2025 تەرمی مامۆستا ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ دۆزرایەوە، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی لە مزگەوتی حاجی سابیر گەردی هەولێر نوێژی لەسەرکرا و بەرەو دەڤەری بارزان بەڕێکرا بۆ ئەوەی لەوێ بەخاکبسپێردرێت.

سەید یوسف باوكی ئاڤێستا قسەی بۆ مایکی 964 کرد و دەڵێ، “هەستێکی خۆشم هەیە کە بە فەزڵی خوای گەورە تەرمی کچەکەمان دۆزییەوە”.

سوپاسی هەموو خەڵکی کوردستان دەکات کە لەو ماوەیەدا هاوخەمیان دەربڕێوە و دەڵێ، “ئومێد دەکەم خوا خەمیان نەداتێ”.

مامۆستای ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵی رۆژی 5.4.2025 کەوتەناو رووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسور و دوای زیاتر لە 250 رۆژ دوێنێ تەرمەکەی لە زێی قەندیل دۆزرایەوە، بڕیارە ئەمڕۆ لە بارزان بەخاک بسپێردرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بەرەو بارزان بەڕێکرا

تەرمێک لە زێی قەندیل دۆزراوەتەوە و گومان دەكرێت

تەرمێک لە زێی قەندیل دۆزراوەتەوە و گومان دەكرێت "ئاڤێستا" بێت

سبەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا لە بارزان بە خاک دەسپێردرێت

سبەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا لە بارزان بە خاک دەسپێردرێت