پردە و باران ببارێ خەرق دەبێ

زیاتر لە 100 خوێندکار لە کۆیە بەڕێگایەکی مەترسیدار دەچنه قوتابخانە

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

زیاتر لە 100 قوتابی، لە گەڕەکی بەفری قەندیلەوه بەرێگایەکدا دەچن بۆ قوتابخانەی هۆمەر قوچان لە گەڕەکی ئازادی، کە رێگاکە ئاوەڕۆی گەڕەکە و پردێکی بچووکی بەسەرەوەیە، لەهەر ئان و ساتێکدا باران بە خوڕ ببارێ پردەکە خەرق دەکات.

ئەمەش ترسی لای کەسوکاری خوێندکارەکان لە کاتی باران و لافاو زیاد کردووە، کەسوکارێکی خوێندکاریش دەڵێ، رێگاکە نەک تەنیا بۆ ئەو منداڵە بچووکانە، بەڵکو بۆ هاتوچۆی گەورەکانیش مەترسیدارە.

مەولود هاوار کەسوکاری خوێندکارە و بە 964ـی وت، ئەم رێگایە وەک رێگایەکی گشتی لێهاتووە و جگە لەوەی خوێندکارێکی زۆر رۆژانە هاتوچۆی پێدا دەکەن و تەمەنیان بچووکە، خەڵکی هەردوو گەڕەکیش بەکاری دەهێنن، لە کاتی باران و لافاو مەترسی جدی لەسەر گیانی خوێندکاران دروست دەکات و بەهیواین پێش ئەوەی کارەساتێک رووبدات چارەسەری ئەم رێگایە بکەن و ئاوەڕۆی سندوقی بۆ دروست بکەن.

لەسەر ئەم بابەتە ئەندازیار محەمەد میرحاج سەرۆکی شارەوانی کۆیە بە 964ـی وت، ئاوەڕۆی سندووقی بۆ ئەو شوێنە زۆر پێویستە و دەرخستە و داواکاریمان بۆ پڕدووەتەوە و ڕرەزامەندیەکەشی هاتووەتەوە، تەنیا ئەوە ماوە پارەمان بۆ خەرج بکرێت و دەست بە درووستکردنی بکەین.

لەم رێگایە قوتابیانی پۆلی یەک تا نۆی بنەڕەتی هاتوچۆ دەکەن و لە کاتی باران و لافاویش، لەبەر مەترسیداری رێگاکە کەسوکاریان خۆیان لەگەڵیان دەڕۆن و دەیانگەیەننە قوتابخانە، وەک کەسوکاری خوێندکاران خۆیان وتیان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

باوکی

باوکی "ئەو ئەندازیارە عەرەبەی لە رۆژی لافاوەکەوە بێسەروشوێنە" لە بازیانە