نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
بەرەو 62 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە
نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە، ئەمڕۆ کەمێکی دیکە بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک بەرەو 62 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 15.12.2025 و لەکاتی کردنەوی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 61 دۆلار و 44 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بە رێژەی 0.52% بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 57 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.50٪ بەرزبووەتەوە.
وەبەرهێنەرانی نەوت چاوەڕێی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەكەن، كە ئەگەر بێتەدی، خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت، هەرچەندە ترس لەسەر بەرزبوونەوەی نەوتی ئەمباركراوی ئەمریكا هەیە، كە هەمیشە كاریگەریی لەسەر نرخی بازاڕی نەوت هەیە.