پشكنینی DNAیش بۆ دەكرێت
سبەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا لە بارزان بە خاک دەسپێردرێت
964+
عەبدولعەزیز خالند
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 14.12.2025 تەرمی مامۆستا ئاڤێستا یوسف دۆزرایەوە، ئەمشەویش گەیاندرایە پزیشكی دادی لە هەولێر و توێكاری بۆ دەكرێت، بڕیاریشە سبەی لە ناوچەی بارزان بە خاک بسپێردرێت.
باوكی ئاڤێستا بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، تەرمەكەی بە چاوی خۆی بینیوە و دڵنیایە كچەكەیەتی، ئەمەش لە كاتێكدایە پزیشكی دادی سوورن لەسەر ئەوەی توێكاری و پشكنینی DNA بۆ بكەن.
باوكی ئاڤێستا ئەوەشی بە 964 راگەیاند، سبەی تەرمی كچەكەی لە ناوچەی بارزان بە خاک دەسپێرن و رۆژێكیش پرسەی هەر لەوێ بۆ دادەنێن و دواتر رۆژێكیش لە هەولێر پرسەی بۆ دادەنێن.
رۆژى 5.4.2025 مامۆستا ئاڤێستا یوسف بهمهبهستى گهشتكردن لهههولێرهوه لهگهڵ خێزانهكهى چوونه سنوورى قهزاى مێرگهسۆر له ئیدارهى سۆران، بهڵام لهوێ كهوته ناو ئاوى رووبارى تهنگاتوور و تاوهكو ئەمڕۆ بێسەروشوێن مایهوه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
تەرمی ئاڤێستا
کەسێکی نزیکی ئاڤێستا بۆ 964:
"تەرمەکە بەو شێوەیە نەشێواوە کە نەتواندرێت بناسرێتەوە"
"گومان دەكرێت ئاڤێستا بێت"
ئەو گەنجەی تەرمەكەی دۆزیوەتەوە بۆ 964 قسە دەكات
هەمان جلی لەبەرە
تەرمێک لە زێی قەندیل دۆزراوەتەوە و گومان دەكرێت "ئاڤێستا" بێت
نەدۆزرایەوە نوێژی مردووی بە غایب لەسەر دەکەن