"گومان دەكرێت ئا‌ڤێستا بێت"
ئەو گەنجەی تەرمەكەی دۆزیوەتەوە بۆ 964 قسە دەكات
964+
ئاكام غەفور
گەنجێكی دەڤەری سەر زێی قەندیل چیرۆكی دۆزینەوەی تەرمێك دەگێڕێتەوە، كە گومان دەكرێت تەرمی مامۆستا ئا‌ڤێستا بێت و تەنانەت بە ئەگەرێكی زۆریش هەر خۆیەتی، گەنجەكە دەڵێت، جلی سووری لەبەرە و ملوانكەی لە ملە.
گەنجەكە ناوی یوسف ئەحمەدە و بۆ 964 باسی ئەوەی كرد، برایەكی تەرمەكەی لە كاتی راوەماسیدا دۆزیوەتەوە و خەبەری ئەوی داوە، كاتێك چوونەتە نزیك تەرمەكە، بینیویانە ژنە و جلی سووری لەبەرە و ملوانەكەشی لە ملە.
یوسف دەڵێت، بەشێكی قاچی تەرمەكە نەماوە.
رۆژى 5.4.2025 مامۆستا ئا‌ڤێستا یوسف به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن له‌هه‌ولێره‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى چوونه سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر له ئیداره‌ى سۆران، به‌ڵام له‌وێ كه‌وته ناو ئاوى رووبار‌ى ته‌نگاتوور و تاوه‌كو ئەمڕۆ بێسەروشوێن مایه‌وه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا