"رەنگە سەروو 4000 کتێب کۆبکەینەوە"

کەرکوکیش بەشداری ئاوەدانکردنەوەی کتێبخانەکەی چەمچەماڵ دەکات

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

هەڵمەتەکان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بۆ ئاوەدانکردنەوەی کتێبخانەکەی چەمچەماڵ بەردوامە و لە کەرکوکیش هەوڵ هەیە بە هاوکاری وەزارەتی رۆشنبیری عێراق سەروو چوار هەزار کتێب کۆبکرێتەوە.

یوسف تەیب بەڕێوەبەری کۆشکی رۆشنبیری وهونەری کەرکوک بە 964ـی وت، “دەبوو هەفتەی رابردوو هەڵمەتەکە رابگەیەنین، بەڵام بەهۆی پشووەکانەوە دواکەوت و ئەمڕۆ یەکشەممە 14.12.2025 دەستمانپێکردووە و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت”.

“دوو شوێنمان دیاری کردووە بۆ کۆکردنەوەی کتێبەکان، سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک لە گەڕەکی ئیسکان و کۆشکی رۆشنبیری و هونەری لە گەڕەکی تسعین”، یوسف تەیب وای وت.

ئاماژەی  بەوەشکرد، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی رۆشنبیری عێراق قسەی کردووە و بەڵێنیداوە سەرجەم کتێبخانەکان ئاگادار بکاتەوە هاوکار بن بۆ ناردنی کتێب و رەنگە بتوانن سەروو چوار هەزار کتێب کۆ بکەنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کتێبێک لە تۆوە؛ کتێبخانەیەک بۆ چەمچەماڵ

کتێبێک لە تۆوە؛ کتێبخانەیەک بۆ چەمچەماڵ

964 هەزاران کتێبی بۆ کتێبخانەی چەمچەماڵ کۆکردەوە

964 هەزاران کتێبی بۆ کتێبخانەی چەمچەماڵ کۆکردەوە