لە قەڵادزێ دوو گازینۆ داخران – وێنە؛ پۆلیسی راپەڕین
مێردمنداڵان چوونەتەناویان
لە قەڵادزێ دوو گازینۆ داخران
964+
شۆڕش قادری
لە قەڵادزێ دوو گازینۆ داخران، لەبەر ئەوەی پابەندی رێنماییەکان نەبوون و رێگەیان بە مێردمنداڵان داوە بچنەناو گازینۆکان.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و کەرەستەکانی شەڕکردن، هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر سەردانی ژمارەیەک گازینۆیان لەناو قەڵادزێ کردووە و دوو گازینۆیان داخستووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گازینۆیانە پابەندی رێنماییەکان نەبوون و رێگەیان بە گەنجانی تەمەن خوار 18 ساڵ داوە بچنەناو گازینۆکان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین جارێکی تر ئاگاداری خاوەنی سەرجەم گازینۆکانی سنوورەکە دەکاتەوە، پابەندبن بە رێنمایەکان و رێگە بە مێردمنداڵان و گەنجانی تەمەن خوار 18 نەدەن، بەپێچەوانەوە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.