ئاوی بەنداوی دوبز
ئاوی دوبزی بۆ بەردرایەوە
ئاوی كوردستان رووباری دیجلە دەبووژێنێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەنداوی دوبز، بەردانەوەی 500 مەتر سێجا ئاوی لە چرکەیەکدا لە بەنداوەکەوە راگەیاند، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی رووباری دیجلە.
شاخەوان سەعید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، “بارانبارین لە رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک بە تایبەتی لە قەزای دوبز گەیشتووەتە 105 ملم، ئەمەش وایکرد بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی بەنداوی دوبز بڕێکی زۆر ئاو بۆ رووباری دیجلە بەربداتەوە.
وتیشی، “نزیکەی 500 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا ئاو بەردرایەوە بۆ پشتگیریکردن لە رۆیشتنی ئاو بۆ رووباری دیجلە، ئەو لافاوانەی لە سەرەوەی دوکان، تەقتەق، پردێ و ناوچەکانی دیکەی وڵاتەوە هاتبوون، یەدەگی ئاوی وڵاتەکەیان 700 ملیۆن مەتر سێجا بەرزکردووەتەوە”.
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری بەشی ئاودێری کەرکوک، زەکی کەریم، بە هەمان سەرچاوەی راگەیاندووە “رێژەی بارانبارین لە سەرانسەری پارێزگای كەركوك زۆر باش بووە و زۆرترین رێژەی تۆمارکراو لە قەزای شوان بووە، كە 110 ملم و قەزای حەویجە 105 ملم باران باریووە”.
روونیشیکردەوە “ئەو ئاوەی كە هاتووە بەرەو رووباری زابی خوارەوە و پاشان بەرەو رووباری دیجلە رۆیشتووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “بەنداوە بچووکەکان بەهۆی ئەم بارانبارینە پڕکرانەوە، کە سوودی بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکانخ هەیە، یەکەم ئاودانی بۆ زۆرێک لە ناوچە کشتوکاڵییەکان دابین کرد”.