دەست بەئاوەوە بگرن

ئەمڕۆ ئاوی ماڵان لە قەڵادزێ بەرنادرێتەوە

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ ئاوی ماڵان لە قەڵادزێ بەرنادرێتەوە، بۆیە دانیشتووانی ئەو سنوورە دەست بە ئاوەوە بگرن بۆ ئەوەی پەکتان نەکەوێ.

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە 13.12.2025 بەهۆی گیرانی فلتەرەکانی پڕۆژەی ئاوی خاس و چاکسازی لە بەشی ئەلوم و کلۆر ناتوانرێت، پڕۆژەی ئاوی خاس کاری پێبکرێت.

“هەرچەند دوێنێ کارمەندانی پڕۆژەی ئاوی خاس هەموو هەوڵێکیانداوە بۆ ئەوەی کارەکان تەواو بکەن بەڵام بەهۆی پێویستی کاری زۆر بۆ پاککردنەوە، نەتوانراوە پڕۆژەکە ئامادە بکەنەوە، هەربۆیە ئەمڕۆ ئاو دابەش ناکرێت”، ئەمەش قسەی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێیە.

کاتی چارەسەرکردنی کێشەکە بەدەقیقی دیاری نەکراوە بەڵام ئاماژە بەوەکراوە کە، هەموو هەوڵێک دەخەنەگەر بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئاو دابەش بکرێتەوە.

هەرکات بارانێکی زۆر دەبارێ یان ئێران ئاوی بەنداوی کۆڵەسە لەسەر زێی بچوک بەردەداتەوە، پڕۆژەی ئاوی خاس قوڕاو دەبێت و کێشەی لەم جۆرەی لێدەکەوێتەوە.

گرتنەوەى ئاوى زێى بچوک؛ وەزعى دانیشتوانى قەڵادزێى شڕ ک...

گرتنەوەى ئاوى زێى بچوک؛ وەزعى دانیشتوانى قەڵادزێى شڕ کردووە

کارەکانی هاوبەشیکردن و ناوگۆڕین لە فەرمانگەی ئاوی قەڵ...

کارەکانی هاوبەشیکردن و ناوگۆڕین لە فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ رادەگیرێن