هەڵمەتەکەی 964 بەردەوامە
کتێبەکان دەبەخشن و نوسەری تریش چاڵێنج دەکەن
964+
رێباز خدر ـ هەولێر
964 هەڵمەتێکی راگەیاندووە بۆ کۆکردنەوە و بەخشینی کتێب بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ و تا دێت نوسەران و خوێنەران دێن و کتێب دەبەخشن.
ئیلهام دڵشاد، نوسەر، بۆ 964 دوا و وتی، دوایی بینینی هەڵمەتەکەی 964 بڕیاری دا 20 کتێبی خۆی ببەخشێتە کتێبخانەی چەمچەماڵ و هەر لە ئەکاونتی خۆی چەند نوسەرێکی تری چاڵنج کردوە کە ئەوانیش بەشداربن و کتێب ببەخشن.
لەوێوەش نزیکەی 25 کتێب کۆبووەتەوە و پاڵنجی فەرهاد پیرباڵ و تەڵعەت تاهیریش دەکات ئەوانیش بێن و بەشداری هەڵمەتەکەی 964 بکەن و کتێب ببەخشن.
ئەمەش ناونیشانی کەمپینەکەیە، کتێبێک لە تۆوە.. کتێبخانەیەک بۆ چەمچەماڵ.. 964 پردێکی لە هەموو شارەکانەوە بۆ چەمچەماڵ دروستکردووە، هەڵمەتەکە گەورە بووە و ئێستا لە زاخۆوە تا هەڵەبجە دەتوانن بەشداربن تەنیا کتێبەکان ببە بۆ یەکێک لەم ناونیشانانە و ئەرکەکە بە ئێمە بسپێرە.
هەولێر، کتێبخانەى ئاشتى، بازاڕى داون تاون
ژمارە تەلەفون:07504778312
…………….
سلێمانى: کتێبخانەى وشە لە شەقامى مەولەوى
ژمارە تەلەفۆن: 07701584764
……………..
دهۆک: کتێبخانەى جزیرى، نزیک ئامادەیى کاوە
ژمارە تەلەفۆن: 07504588806
…………….
هەڵەبجە: کتێبخانە هەژار موکریانى
ژمارە تەلەفۆن: 07501291172
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا