کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندارە

تەکسییەک لەناو تونێلی پیرمام وەرگەڕا و گڕی گرت

964+

دەشتی عارف – هەولێر

لەناو تونێلی پیرمام، تەکسییەک وەرگەڕا و بەهۆی ئەوەی سیستمی غاز بووە دەستبەجێ گڕی گرت، بەگوێرەی زانیارییەکان دوو سەرنشینی تێدابووە کە هەردووکیان بران و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی تریشیان بریندارە.

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ئەلێنترا بووە و وەرگەڕاوە، بەهۆی ئەوەی سیستمی سوتەمەنییەکەی غاز بووە ئاگری گرتووە و هەر لەوێشدا سەرنشینەکان سووتاون دانەیەک لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەشیان بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی پیرمام.

کامەران مەلا عومەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پیرمام بۆ 964 ئاشکرای کرد، ئەو دوو کەسە بران و یەکێکیان تەمەنی 18 ساڵ بووە بە برینداری گەیەندراوەتە لایان، بەڵام تەرمی براکەی دیکە نەگەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەی ئەوان.

شایەدحاڵێک لە نزیک شوێنی رووداوەکە بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە لە کاتژمێر 11:15ـەوە بۆ ماوەی 45 خولەک هاتووچۆ لە تونێلەکە وەستا بوو.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

تانكەرێكی سووتەمەنی تەقییەوە و شەش كەس سووتان

تانكەرێكی سووتەمەنی تەقییەوە و شەش كەس سووتان