هەڵامەت و ئەنفلۆنزا زیاتر لە 100 کەسی لە ئێران کوشتووە
"زۆربەیان ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە"
هەڵامەت و ئەنفلۆنزا زیاتر لە 100 کەسی لە ئێران کوشتووە
964+
شۆڕش قادری
دوای هاتنی وەرزی سەرما و ماوەیەکە هەڵامەت و نەخۆشی ئەنفلۆنزا لەناو هاوڵاتیانی کوردستان بڵاوبووەتەوە و میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، زیاتر لە 100 کەسی لەو وڵاتە کوشتووە.
ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری حسێن کرمانپور بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردووتەوە، زیاتر لە مانگێکە ئەنفلۆنزا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە وڵاتەکە پەرەی سەندووە و ئەوەش وایکردووە، سەرجەم ناوەندە پزیشیکییەکان بخەنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا 101 کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە و زۆربەیان ئەو کەسانەن کە ڤاکسێنیان لە خۆیان نەداوە.