زیانی زۆر بە جوتیارانی تەقتەق كەوتووە

“ئێوە یەكەم كەناڵن هاتوون و بە زەرەری ئێمە دڵتەنگن”

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

مام رەئوف بە دڵێكی پڕەوە لە ناو رەزەكەی، بەپێی خاوسی و لە ناو ئاو و قوڕەوە، كە زیانێكی زۆری بەركەوتووە، بۆ پەیامنێری 964 قسە دەكات و دەڵێت، چوار ساڵە لە رەز و باخەكەی ئیش دەكات و ئەمساڵ بۆ یەكەمجار بەرهەمی لێ فرۆشتووە، بەڵام ئەوە لافاو رەنج بەخەساری كرد.

رەئوف عەبدولڕەحمان، پیاوێكی سەر و ریش سپییە و لە تەقتەق خاوەن رەز و باخی میوەیە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.12.2025 دوای هێوربوونەوەی لافاوەكەی ئەمجارە، دەڵێت، ئێوە یەكەم كەناڵن هاتوون و بە زەرەری ئێمە دڵتەنگن، بۆیە سوپاستان دەكەم.

مام رەئوف دەڵێت، “دەمانزانی بارانە، بەڵام چی لە داری هەنجیر و قەیسی بكەم، خۆ نایبەمەوە ماڵەوە، زەرەر و زیانی زۆرمان بەركەوت و چوار ساڵە ئیش لە باخەكەم دەكەم و ئەمساڵ بۆ یەكەمجار بەرهەمم لێ فرۆشتووە، ئێستا ئەگەر زوو ئاوەكەی وشك نەبێت، دارەكان وشك دەبن و رەنگە تا چوار ساڵی تری پێویست بێت تا دووبارە رەز و باخەكە پێ بگەینمەوە”.

مام رەئوف هەر خەمی خۆی نییە و دەڵێت، كوڕەكانیشی حەوزی ماسییان هەیە و ئەوانیش زیانی زۆریان بەركەوت.

ئەوە جاری دووەمە لافاو بەرهەمی جوتیارانی تەقتەق و بە تایبەتی مام رەئوف لەناودەبات و لە 2019یش بە هەمان شێوە لافاو زەرەر و زیانی زۆری پێگەیاندن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بە بارانەکەی دوێنێ سەدان حەوزی ماسی لە تەقتەق تێکچوون ...

بە بارانەکەی دوێنێ سەدان حەوزی ماسی لە تەقتەق تێکچوون ماسییەکان بە ئاوداچوون