کەی چاکدەکرێتەوە؟

لە کاتی گەڕان بۆ تەرمی منداڵەکەی کەلار بۆریيەک شکاوە و 14 گەڕەکی بێ ئاو کردوە

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

و دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە منداڵێک لە چەمی گازینۆ لە کەلار خنکا، بۆريیەکی سەرەکیی ئاوی ماڵان لەو جێگەیەدا هەیە و لەکاتی گەڕان بۆ تەرمی منداڵەکە بە شۆفڵ حەفارە، بۆرییەکە شکا و ئێستا 14 گەڕەک بێ ئاون.

سامان رەحیم، بەڕێوەبەری ئاوی کەلار بە 964ى وت، “بۆرییەکە دەکەوێتە چەمی گازینۆ، بۆری سەرەکیی دابەشکردنی ئاوی ماڵانە، لە پاڵاوگەی بەردەسورەوە ئاو دەھێنێت بۆ ناو شاری کەلار”.

“14 گەڕەکی ناو شاری کەلار لە رێگەی ئەو بۆرییەوە ئاویان پێدەگات، تا ئەو بۆرییەش ئاوی تێدابێت ناتوانین چاکی بکەینەوە، چاوەڕێ دەکەین تا وشکبوونی بۆرییەکە، ئەوکاتە دەست بە چاککردنەوەی دەکەین”، سامان رەحیم وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو گەڕەکانە ئەمڕۆ ئاویان بەسەر دابەشنەکرا، ئەو 14 گەڕەکەی کەلارن کە لە رێگەوی ئەو بۆرییەوە ئاویان پێدەگات و بێ ئاو دەبن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا