پڕۆژەی ئاوی بۆگد لە کۆیە وێنە: ئاوی کۆیە
"رەنگە سبەی ئاو دابەش بکرێت"
پێنج رۆژە کۆیە بێ ئاوە؛ سەرچاوەکان لێڵبوون
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
بەهۆی بارانبارین و لێڵبوونی سەرچاوەکانی ئاو، پێنج رۆژە ئاو لە کۆیە بەرنەدراوەتەوە و ئاوی خواردنەوە نەگەیشتووەتە ماڵەکان.
هۆگر کەیفی بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە بە 964ـی وت، “لە کۆی چوار مەزەخە تەنیا یەک دانەیان کاردەکات و سیانەکەی تر قوڕ گرتوونی، بەڵام ئێمە چاوەڕێین لێڵی ئاوەکە نەمێنێ، هەرچەندە ئەمڕۆش تێستمان کردووە و بەکەڵکی خواردنەوە نایەت”.
باسی لەوەشکرد، ئێوارە جارێکی تر تێستی دەکەنەوە و رەنگە بتوانن سبەی ئاو دابەش بکەن.
بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە دەشڵێت، “ئەگەر لە سنوورەکەی خۆشمان باران نەبارێ و لە شاخەکان ببارێ، بە هەمان شێوە ئاوی زێی بچوک قوڕاو دەبێت و پڕۆژەکانمان بە وەستاوی دەمێننەوە”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری