دیمەنێکی بارانبارین لە یەکێک لە شەقامەکانی کوردستان - وێنە: ئەرشیفی 964
لە شەو و رۆژی رابردوودا
لە تەکیە زۆرترین و لە دهۆک کەمترین باران باریوە
964+
شۆرش قادری
لە شەو و رۆژی رابردوودا لە تەکیە زۆرترین و لە دهۆک کەمترین باران باریوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی کوردستانی لە خشتەیەکدا بڵاوکردووەتەوە و بەپێی خشتەکە لە تەکیەی جەباری 23.8 ملم باران باریوە و لە دهۆکیش تەنیا 0.1 ملم بارانە هەبووە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، بارانبارین بەلێزمە کۆتایی هاتووە و بۆ ئەمڕۆ و سبەى تەنیا لە چەند شوێنێکی کوردستان نمەباران دەبارێت.
رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی کوردستان لە خوارەوە؛