لە کەلار
ماڵی کرێچییەک بە پارەی سولفەوە سووتاوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ماڵی کرێچییەک سووتا و ھیچیان بۆدەرنەچووە ،پارەی سولفەی خەڵکییان لابووە و ئەویش سوتاوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڕەکی کوڵەجۆییەکان لە قەزای کەلار ماڵێک ئاگری و گرت و ھیچ شتێکیان بۆدەرنەچووە، ژن و پیاوەکەش بەشێکی جەستەیان سوتاوە و لەنەخۆشخانەی سوتاوییەکەی سلێمانین.
ھونەر ئەرکان ئاوەڵزاوای پیاوەکەیە و بە 964ى وت، باردۆخی داراییان زۆر خراپە و خانووەکەشیان کرێیە، ھیچ شتێکیان بۆ دەرنەچووە، لەگەڵ ئەوەشدا پارەی سولفەیان لابووە ئەویش سوتاوە.
داوا لە خێرخوازان و دەوڵەمەنەکانی ئەم شارە دەکەین بەھانای ئەم خێزانەوە بێن و ھاوکاریان بکەن، ھونەر ئەرکان وای وت.
ئەەو خێزانە، منداڵێکیان ھەیە بەڵام شەوی رابردوو منداڵەکە لەماڵ داپیری ماوەتەوە، بەس ژن و پیاوەکە خۆیان لەماڵ بوون سوتاون، کە تەنای پیاوەکە 40%ی جەستەی سوتاوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا