کەرکوک
بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون
+964
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان کەرکوک بۆ تکریت، بە دیاریکراوی لە نزیک ناحیەی زاب سەر بە کەرکوک، هاوڵاتیەک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ناحیەی زاب بە 964ـی وت، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی کیا ستێشن و کیایەکی بارهەڵگربووە، بەهۆیەوە یەکێک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون.
وتیشی، بە دووری نازانین لە ماوەی داهاتوو رووداوی زیاتر لەو شەقامە رووبدات، چونکە بەهۆی لافاوەوە پردێکی قەزای دوزخورماتوو رووخاوە و هاوڵاتیان لە رێگای تکریتەوە دەیانەوێت هاتوچۆی کەرکوک بکەن، لە کاتێکدا لە شەقامی نێوان کەرکوک – تکریت بەهۆی خراپی رۆژانە رووداوی لێ روودەدات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی