وەزارەتی کشتوکاڵ وادەڵێت

لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 سەد ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو خەزنکراوە

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند،  لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 سەد ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو خەزنکراوە، ئەوەش دوای ئەو شەپۆلەی بارانبارین كە لە سێ رۆژی رابردودا ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە.

له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتەوە و له‌ پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ سێشەممەوە لافاو له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك درووستبوو و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان ئۆتۆمبێل له‌ چه‌مچه‌ماڵ ژێرئاوكه‌وتوون و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون، جگە لە گیان لەدەستدانی منداڵێكی دیكە لە لەیلانی سەر بە پارێزگای كەركوك.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراویكدا بڵاویكردەوە، لە هەرێمی کوردستان بەنداوەکان دەستیان بە خەزنکرد بەکاریگەری دواین شەپۆلی باران و لافاو لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو، هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 سەد ملیۆن مەتر سێجا  داهاتی ئاو خەزنکراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاستی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان مەترێك و نیوێك، لە دوکانیش 70 سم زیادیان کردووە، بەنداوە بچوکەکانیش لە سنوری گەرمیان و سلێمانی هەموویان پڕبوون لە سنوری هەولێر یەک بەنداو پڕبووە و سەرڕێژی بووە، ئەوانی تریش ئاویان لێ خەزنکراوە.

لە سنوری دهۆکیش ئاوی بەنداوەکان زیادیان کردووە بەڵام بە رێژەی کەمتر. هەروەها کاریگەری شەپۆلەکە رۆژانی داهاتووش بۆ زیادکردنی ئاوی بەنداوە گەورەکان بەردەوامە.

بەنداوى دوکان کارەبای بووە بە سفر و دەربەندیخان 9 مەتر ...

بەنداوى دوکان کارەبای بووە بە سفر و دەربەندیخان 9 مەتر دابەزیوە

لە دەوربەری ‌بەنداوی ئەڵوەند هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چان...

لە دەوربەری ‌بەنداوی ئەڵوەند هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندن به‌ڕێوه‌چوو