پۆلیسی هەولێر: زاوایەک لە لایەن کوڕی خەزوریەوە کوژرا
964+
دیسکی کوردی
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شەقامی کورانی مەخمور زاوایەک لە لایەن کوڕی خەزوریەوە کوژراوە.
964 دهزانێت، هۆکاری رووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کوژراوەکە تەمەنی 42 ساڵە و پێنج منداڵی هەیە.
دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کەیسەکە کردووەتەوە و رێرەوی یاسایی دەگیرێتەبەر.