دوزخورماتوو
لافاو لایەک لە پردێکی نێوان کەرکوک – بەغدای داڕووخاند
964+
سیروان خورشید
لافاو بەشێکی پردی سایدێکی نێوان کەرکوک بەغدای لەنزیک دەروازەی باشوری خورماتوو روخاند و ئێستا رێگاکە بووە بە یەک ساید.
پردەکە دوو سایدە ئەو سایدەی کە بۆ ناو قەزای خورماتوو دەڕوات لایەکی داڕووخاوە، هاوڵاتیانیش دەڵێن ئەمە رێگایەکی سەرەکییەو دەبێت دەستبەجێ چاککرێتەوە.
هاولاتیەک لای پردە رووخاوەکەوە بۆ 964 وتی، ئەم رێگایە زۆر سەرەکییە و رێگای نێوان هەرێم و بەغدا و زۆرێکیتر لە پارێزگاکانی عێراقە بێت و زوو چاکی نەکەنەوە ئەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت.
پردەکە ئەمە یەکەم جار نییە ئاوا دەڕووخێت و ساڵانی پێشووش رووخاوە و چاکراوەتەوە.