بۆریی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان - فۆتۆ: ئاژانسەكان
دوو رۆژە نەگۆڕاوە
نرخی نەوت لە 62 دۆلاردایە
964+
توانا نەقی
ئەوە دوو رۆژە نرخی نەوت لە 62 دۆلار سەرنەکەوتووە و تا رادەیەک نرخەکەی لە جیهاندا جێگیرە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9.12.2025 و لەکاتی کردنەوی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 01 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە بە رێژەی 0.07% بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 58 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.08٪ بەرزبووەتەوە.
وەبەرهێنەرانی نەوت چاوەڕێی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەكەن، كە ئەگەر بێتەدی، خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت، هەرچەندە ترس لەسەر بەرزبوونەوەی نەوتی ئەمباركراوی ئەمریكا هەیە، كە هەمیشە كاریگەریی لەسەر نرخی بازاڕی نەوت هەیە.