50 ماڵێک ئاویان تێچووە و زیانی گیانی نییە

سەرۆكی شارەوانیی شارەزوور: كێشەكەمان هەیە و وەزارەتی دارایی پارەمان ناداتێ

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

سەرۆکی شارەوانیی شارەزوور رایگەیاند، بارانێكی زۆر لە ناوچەكەیان باریوە، بەڵام لافاو نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت 50 ماڵێک ئاو چووەتە ژوورەوەیان و زیانیان پێگەیشتووە.

سالار ئەحمەد ئەمشەو سێشەممە 9.12.2025 لەسەر شەقام و لەبەر بارانەوە قسەی بۆ 964 كرد و لەگەڵ تیمەكانی خۆیان خەریكی ئامادەباشین بۆ هەر بارێكی لەناكاو.

وتیشی، باران زۆر باریوە و لافاو نەبووە، لە هەندێک گەڕەكی شارەزووریش كێشەمان هەیە، خۆم و تیمەكانمان لە ئامادەباشیدان.

سەرۆكی شارەوانیی شارەزوور دەڵێت، “لە بارەی كێشەكانی ئاوەڕۆی شارەزوور دەرخستەمان ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە، بەڵام پارەی بۆ دابین نەكردین و وتیان پارەمان نییە، ئێستا جارێكی دیكەش داواكاریمان پێشكەش كردووە و داواكارین جێبەجێ بكرێت، چونكە هەندێك كێشەی ئاوەڕۆمان چارەسەركردووە، بەڵام هەندێكیان لە توانای دارایی ئێمەدا نییە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو هاوڵاتى لە ناحیەى شۆڕش بە لافاو گیانیان لەدەستدا

دوو هاوڵاتى لە ناحیەى شۆڕش بە لافاو گیانیان لەدەستدا