حەوت رێنمایی لە کەشناسی سلێمانییەوە

“ئەو ماڵانەی لە چاڵدان لە کاتی بارانی بەخوڕ چۆڵی بکەن”

964+

ئەحمەد مستەفا

کەشناسی سلێمانی حەوت رێنمایی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، ئەو ماڵانەی کە لە چاڵدا دەبێت لە کاتی بارانی بەخوڕ چۆڵ بکرێن، تا سەلامەت و پارێزراو بن تەزووی کارەباکەشیان ببڕن.

وا دوو رۆژە شەپۆلێکی باران بارین، ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، بەڵام کاریگەرییەکەی زیاتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دەرکەوت.

کەشناسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 9.12.2025، حەوت رێنمایی بڵاوکردوەتەوە دەشڵێ، پێویستە شۆفێران ئاگاداری ئاوی وەستاوی سەر شەقامەکان بن، رەنگە قوڵ بن و پێی نەزانن، وە خۆیان لە ئاوی لافاو لابدەن، چونکە ئەگەری تێکەڵ بوون هەیە.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی باش رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و ئەمڕۆش لە چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکە لافاو دروستبوو و لە قەزای چەمچەماڵ جگە لەوەی زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

“ئەو ماڵانەی لە چاڵدان لە کاتی بارانی بەخوڕ چۆڵی بکەن”

بەرزنجە و چوارتا نوقمی باران بوون؛ زۆرترینى لێ باریوە

بەرزنجە و چوارتا نوقمی باران بوون؛ زۆرترینى لێ باریوە

ئاماری قوربانیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەرزبووەوە

ئاماری قوربانیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەرزبووەوە