دیمەنێكی قەزای كەلار
ئیدارەی گەرمیان
هاتوچۆی نێوان شارەكان راگیرا
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە راگەیاندراوێكدا هاتوچۆی نێوان شارەكانی سنوورەكەی راگرت و دەڵێت، ئەگەر پێویست نەبوو لە ماڵەوە مەیەنە دەرەوە.
راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان كەمێك پێش ئێستا بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردوە، روو لە زیادبوونە، بۆیە لە پێناو سەلامەتیی گشتی، هاتوچۆی نێوان شارەکان رادەگیرێت و پێویستە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.