لە دەربەندیخان و شەقڵاوە

هەینی داهاتوو هەڵمەتێکی دیکەی چاندنی زاگرۆسانە لە هەرێم بەڕێوەدەچێت

964+

فەرهاد حەسەن

هەینی ئەم هەفتەیە هەڵمەتێکی دیکەی چاندنی زاگرۆسانە لە هەرێم بەڕێوەدەچێت و  هەردوو قەزای دەربەندیخان و شەقڵاوە دەگرێتەوە و بە هەزاران بەڕوو دەچێندرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی گروپى بەشداربووانى زاگرۆسانەى باشور، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەیان لە سنوری قەزای قەرەداغ بەڕێوەبرد رۆژی 12.12.2025 لە چیای بەرانانی دەربەندیخان و شەقڵاوە بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بەوەکراوە ئەوە ساڵى حەوتەمە هەڵمەتی زاگرۆسانە بەڕێوە دەبەن.

گروپەکە هەڵدەسێت بە رێکخستن و بەڕێوەبردنى هەڵمەتەکە و دابینکردنى بەڕوو، ئامێرى هەڵکەندن، تورەکە، و پێداویستى دیکە.

پێویستە ئەوانەی بەشداری هەڵمەتەکە دەکەن پێداویستییەکانی وەکو جلوبەرگى ئاسایی کوردى یان وەرزشى و پێڵاوى وەرزشى، بارانگیر (مەتەرى)، کۆڵەپشت، ژەمە خواردنى سوک و ئاوى پێویست، جلوبەرگى زیادەیان پێبێت،

لەپێناو سەلامەتى بەشداربووان و کەمکردنەوەى پیسبوونى ژینگە، داواکارین هیچ بەشداربوویەک دوور بن لە بەکارهێنانی دامەی پلاستیکی و ئۆتۆمبێلى تایبەتى بەکارنەهێنن و بەپاس هاتووچۆ بکات.

منداڵانی سەروو تەمەن پێنج ساڵ دەتوانن بەشداربن.

چالاکوانێک بە شێوازی کۆمیدی وانەی ژینگە بە منداڵان دەڵ...

چالاکوانێک بە شێوازی کۆمیدی وانەی ژینگە بە منداڵان دەڵێتەوە

فەرمانگەى ژینگەى هەولێر دوو سه‌رپێچیكارى له‌ هه‌ریر ...

فەرمانگەى ژینگەى هەولێر دوو سه‌رپێچیكارى له‌ هه‌ریر سزا دا

کاندیدى دۆستى ژینگە؛ دەنگم بدەرێ و گوڵت دەدەمێ

کاندیدى دۆستى ژینگە؛ دەنگم بدەرێ و گوڵت دەدەمێ