گۆڕستانى ئیمام حەسەن لە خورماتوو

بەهۆى بارانەوە؛ ژمارەیەکى زۆر گۆڕ بوون بەچاڵ

964+

سیراوان خورشید- خورماتوو

دوو رۆژە بارانبارین بەردەوامە، خەڵکى بەبارانى رەحمەت و ژیانەوەى سەرچاوەکانى ئاو ناوى دەبەن، بەڵام بارانەکە بۆ گۆڕستانى ئێمام حەسەن لە خورماتوو بوو بە زەحمەت، چونکە ئاو چووەتە ناو گۆڕەکان و چاڵ و چۆڵى تێدا دروستکردوون.

ژمارەیەکى زۆر لە گۆڕەکانى ئەو گۆڕەستانەى خورماتوو بەهۆى ئاوى بارانەوە رۆچوون، بەشێوەیەک ژمارەیەک لە گۆڕەکان بوون بە چاڵ.

هێمن نەجم کە سەرپەرشتیارى گۆڕستانەکەیە بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت، ئەمە ساڵى یەکەم نییە، پاریش وابوو، هۆکارەکەش ئەوەیە خاکى گۆڕستانەکە فشەڵە و لەگەڵ هەر بارانێک رۆچوون روودەدات.

ئەو گلەیى لە کەسوکارى مردوان هەیە کە لە کاتى سپاردەکردنى گۆڕى کەسوکارەکانیان بە گوێیان ناکەن و بە ئارەزووى خۆیان لە جێگایەک دەینێژن، پێشى وایە هۆکارێکى تر هەڵبەستنى گۆڕەکانە بە کێل و چمەنتۆ کە رێڕەوى ئاوەکە دەگرن.

داواش لە کەسوکارى ئەوانە دەکات  کە گۆڕى ئازیزانیان لەو گۆڕستانەیە، هەرکە بارانەکە خۆشیى کردەوە، بچن و گۆڕەکان خاس بکەنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گۆڕستانێکى دیکە گۆڕەکانى شێوێندران

گۆڕستانێکى دیکە گۆڕەکانى شێوێندران