لە هەولێر کۆبوونەوە

هەرێم و بەغدا کار بۆ رێگەگرتن لە بازرگانیکردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ دەکەن

964+

فەرهاد حەسەن

بۆ رێگری لە بازرگانیکردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ هەولێر و بەغدا بەیەکەوە کار دەکەن بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوەی هاوبەشیان ئەنجام داوە.

لەلایەنی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ وەزارەتی تەندروستی، ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری عێراق، لەلایەنی هەرێمی کوردستانیشەوە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە هەولێر کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا گفتوگۆی چەندین بابەتی گرنگ و کارە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو لا لەبارەی بەدواداچوون و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی بازرگانیکردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ و نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە و هێنانی رەزامەندییەکانی لایەنە پەیوەندارەکانی عێراقی بەتایبەتی بۆ بەخشەرانی پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کرا.

باس لەوەش کراوە، تەواوی سەرنج و پێشنیارەکان لە کۆبوونەوەکە خرانە روو  دەربارەی دوایین دۆخی بڵاوبوونەوەی ئەم دیاردەیە و دەرەنجامەکانیشی گفتوگۆکرا هەردوولاش جەختیان لەسەر پابەندبوون بە یاسا و رێنماییەکان و رێگریکردن لە دیاردەی بازرگانیکردن بە چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ کرایەوە.

لە سلێمانی باس لە یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ كرا

لە سلێمانی باس لە یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ كرا

لەهەولێر باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر...

لەهەولێر باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کرا 

لە کەرکوک چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە موڵکی حکو...

لە کەرکوک چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە موڵکی حکومییەوە دەستگیر کران