ژیریی دەستکرد چی کردووە؟

پیاوانی پەرستگای ئامون لە بنەسڵاوە نان دەخۆن

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

خواردنگەیەك لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە هەولێر، بە ژیریی دەستكرد ریكلام بۆ خواردنەكانی دەكات و مشتەری باش و ناوبانگی باشی پەیدا كردووە، كارەكتەری سەرەكی ریكلامەكانیشی ئەكتەرەكانی درامای یوزارسیفن.

ئەمڕۆ دووشەممە 8.12.2025 شێف ئەحمەد عەلی بۆ 964 وتی، زۆرمان بینی ژیریی دەستكردیان بۆ كاری خراپ بەكارهێناوە، ئێمە بۆ كاری باش و ریكلامی خۆمان بەكارمان هێنا.

وتیشی، بۆ كارەكەم سوودم لە ژیریی دەستكرد بینیوە و لەو رێگەیەوە مشتەریمان زیاد بووە.

خواردنگەكە كارەكتەرەكانی درامای مێژوویی (یوزارسیف)یان كردووە بە ریكلام بۆ خۆیان و دەنگدانەوەیەكی زۆر گەورەی لە سۆشیال میدیا هەبووە، بە تایبەتی دەرکەوتنی کاهینەکانی پەرستگای ئامون لە ریکلامەکە سەرنجی خەڵکی راکێشاوە.

شێف ئەحمەد دەڵێت، برادەر و خەڵك بە لای ئێمەدا تێدەپەڕن و دەڵێن ئێمەش عایدی كاهینەكانی پەرستگای ئامونین.

ژیریی دەستكرد خەریكە دەگاتە هەموو كایەكانی ژیانی خەڵك و هەیانە بە شێوەیەكی باش سوودی لێ وەردەگرێ، بەڵام هەشیانە بۆ قسەی نەشیاو و ڤیدیۆی نەگونجاو بەكاری دەهێنن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی داهاتی ژیریی دەستكردەوە ژمارەی ملیاردێرەكانی جی...

بەهۆی داهاتی ژیریی دەستكردەوە ژمارەی ملیاردێرەكانی جیهان زیادی كرد