وێنەکان لە سۆشیاڵ میدیای hajiawanews وەرگیراون.
"هیچ شوێنێکی مەترسیدارمان بۆ لافاو نییە"
لە حاجیاوا ئەو ماڵانەی ئاو چووبووە ناو خانووەکانیان سەلامەتن
964+
فەرهاد حەسەن
بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی ئەمڕۆ چەند ماڵێک لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین ئاو چووبووە ناو خانووەکانیان، بەڵام بەڕێوەبەری ناحیە دەڵێت سەلامەت بوون هیچ زەرەر و زیانێکی وایان پێنەگەیشتووە.
ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بە 964ـى راگەیاند ئەو خێزانانەی ئاو چووبووە ناو خانووەکانیان جگە لەوەی لە رووی گیانییەوە سەلامەتن لە رووی مادیشەوە زەرەرو زیانێکی وایان پێنەگەیشتووە،چونکە تیمەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی زوو بە فریایان کەوتن.
وتیشی “بەهۆی ئەوەی ناحیەکەمان لەڕووی ئاوەڕۆ و مەجارییەوە زۆر باشە هیچ مەترسییەک بۆ دروستبوونی لافاو و زیان گەیاندن بە هاوڵاتیان نابینین”.
ئەوەی ئەمڕۆ بەهۆی باران بارینەوە لەو ناحیەیە بیندرا کپبوونەوەی ئاو بوو لە چەند شوێنێک، ئەویش بەهۆی تەواونەکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و لە چەند شەقامێکیش گرفتی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان دروستبووە، لەگەڵ ئەو چەند ماڵەی کە ئاو چووبووە ناو خانووەکانیان.