لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب نمایشی كردووە
گەنجێكی كورد ئامێری كۆنی چاپی لە بەریتانیاوە بردووە بۆ بەغدا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەیمەن عەبدولقادر هاوڵاتییەكی كوردستانە و لە بەریتانیا دەژیت و جارجاریش لە كوردستانە، ئێستا لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب لە بەغدا، ژمارەیەك ئامێری چاپی سەردەمی كۆنی نمایش كردووە.
ئەیمەن بۆ 964 قسەی كرد و ئاشكرای دەكات، حەزی لە كۆكردنەوەی ئامێری كۆنی چاپ و بابەتی كەلەپووری و ئاسەوارە.
ئەو ئامێری چاپی ساڵانی سییەكان تا حەفتاكانی لەلایە و دەڵێت لە زۆر شوێنی دنیا كۆیكردوونەتەوە.
یەكێك لەو ئامێرانەی چاپ، كە نمایشی كردووە، دەگەڕێتەوە بۆ سییەكانی سەدەی رابردوو، جۆری ئامێرەكە ئیمپریالە Imperial و لە لایەن شا جۆرجی پێنجەمی شای بەریتانیا بەكارهێنراوە.
ئەیمەن ئاماژە بەوە دەكات، لە رێگەی دەزگای مەداوە بەشداریی پێشانگەی بەغدای كردووە و پێشتریش لە پێشانگەی كتێبی هەولێر بەشداریی كردووە.