سنووری بێجی
تانكەرێكی سووتەمەنی تەقییەوە و شەش كەس سووتان
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە سنووری نێوان پارێزگای سەڵاحەدین بۆ قەزای بێجی تانکەرێکی پڕ لە سووتەمەنی وەرگەڕا و بەهۆیەوە شەش کەس بەهۆی سووتانی بەشێک لە جەستەیانەوە بریندار بوون.
ئیحسان عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکییەکانی خورماتوو بە 964ـی وت، “ئەمشەو تانکەرێکی پڕ لە نەوتی رەش کە لە پاڵاوگەی بێجییەوە بەرەو پارێزگای سەڵاحەدین رۆیشتووە، بەهۆی تیژڕەوی و ناجێگیری باری کەشوهەوا، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، پاشان تەقیوەتەوە و تەواوی رێگاکە بووە بە ئاگر.
وتیشی، لە رووداوەکەدا شەش کەس بریندار بوون، کە پێکدێن لە شۆفێر و دوو سەرنشینی ناو تانکەرەکە، لەگەڵ سێ هاوڵاتی دیکەی نزیک لە رووداوەکە بەشێک لە جەستەیان سووتاوە و برینی دوو کەسیان سەختە، سەرجەمیشیان رەوانەی نەخۆشخانە کران.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا