زیاتر لە 7000 ئەندامی هەیە بەڵام کەمتر لە 1200 يان پابەندن
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ناسنامەی ئەندامەکانی دەکاتە زیرەک
964+
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەبوو تیادیا زۆر برس و بابت باسکران لەوانەش دراستکردنی ناسنامەی زیرەک بۆ ئەندامەکانی بەمەبەستی رێکخستنەوەی کاریان و دووپاتکردنەوەی ئەندامبوونیان لەو سەندیکایە.
بەپێی ئامارێکی فەرمی سەندیکا لەهەریمی کوردستاندا زیاتر لە حەوت هەزار کەس ئەندامی سەندیکای رۆژنەمەنووسانن بەڵام لەو ژمارەیا کەمتر لە هەزار و 200 ئەندام پابەندی ئەو ئەندامبوونەیانن، هاوکات لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 263 رۆژنامەنووس ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەڵەتین.
ئەکەد مراد، ئەندامی ئەنجومەنی سەندیکا بە 964ـى وت، ماوەیەکە کار لەسەر رێکخستنەوەی کارەکانی سەندیکا و ئەندامەکانی دەکەن بۆ ئەم مەبەستەش بۆ یەکەمجار ناسنامەی زیرەک بۆ ئەندامانیان دروست دەکەن.
وتیشی “لە دوای رێکەوتی 1.1.2026 بانگهێشتی ئەندامانمان کردووە پابەندبوونەکانی خۆیان بۆ ئەندامێتییان دووپات بکەنەوە و دەست بە دروستکردنی ناسنامەکە دەکەین”.
داوا لە تەواوی ئەندامانیان دەکەنەوە کە لە نوێوە سیڤی خۆیان لەرێگەی لق و نووسینگەکانەوە پێشکەش بە سەندیکا بکەنەوە و ئەم سیڤییە لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە داخڵی ناسنامەکە دەکرێت و لە هەرکاتێک بتەوێت دەتواندرێت لە رێگەی مۆبایلەوە ناسنامەی هەر ئەندامێکی سەندیکە بزاندرێت.
هە ئەندامێکی سەندیکا پێویستە ساڵانە بڕی 25 هەزار دینار ئابوونەی ئەندامێتیان بدەن، بەڵام ئەو ئەندامەی ئەنجومەن دەڵێت “هەر ئەندامێک زیاتر لە سێ ساڵ ئابوونەی نەدابێت دەخرێتە لیستی سوور و پێویستە لەکاتی دانی ئابوونەکەی 25هەزار دینار وەکو سزای پێبژاردن بدات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام ئەگەر هەر ئەندامێک زیاتر لە پێنج ساڵ ئابوونەی ئەندامێتی نەدابێت ئەوا ئەندامێتییەکەی هەڵدەوەشێتەوە و ئەگەریش بەنیازی بوونە ئەندامی بووەوە پێویستە لە نوێوە داواکاری لە رێگەی لق و نووسینگەکانەوە پێشکەش بکاتەوە تەوکو رەزامەندی دووبارەی بۆ دەدرێتەوە.