گۆڕانکارى روودەدات؟

 ئەمڕۆ، چارەنووسی کۆتا تانەکانی هەڵبژاردن یەکلا دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

پێدەچێت ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، کۆتایی بە پرۆسەی پێداچوونەوە بە تانەکانی هەڵبژاردندا بهێنێت و دوا بڕیار لەبارەی ئەو تانانەوە دەدات کە تا ئێستا ماونەتەوە.

جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە 964ـى وت،”ژمارەیەكی كەمی تانەكان لە دەستەی دادوەری هەڵبژاردن ماون، چاوەڕێین بەڵكو ئەمڕۆ هەموویان یەكلابكرێنەوە، دوای ئەوە ئەنجومەنی كۆمیسۆن چاوەڕێی ئەنجامەكان دەكات”.

دەشڵێت: راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ناكرێت و ئەو بابەتە كۆتایی هاتووە، كۆمیسۆن رەوانەی دادگای فیدراڵی دەكات، ئیتر بابەتەكە لەسەر یەكلاكردنەوەی تانەكان لە دەستەی دادوەری ماوە.

وردەکاریی ژمارەی تانەکان:

872 تانە ئاراستەى کۆمیسیۆن کراوە.

تا دوێنێ 800 تانە یەکلایى بوونەتەوە.

ئەمڕۆ 72 تانەکەى تر بڕیاریان لێ دەدرێت.

بەوتەى بەرپرسانى کۆمیسیۆن، زۆربەى تانەکان رەتکراونەتەوە و بەڵگەى سەلمێنەریان نەبووە.

هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى عێراق، رۆژى 11ـى 11ـى 2025 بەڕێوەچوو.

دەستەی دادوەری عێراق 207 تانەی هەڵبژاردنی رەتکردووەتەو...

دەستەی دادوەری عێراق 207 تانەی هەڵبژاردنی رەتکردووەتەوە