بۆی کراوە بەڵام هێشتا زۆری ماوە

لە هەرێمی کوردستان کار لەسەر دەرچوواندنی یاسایەکی نوێ بۆ توندوتیژی ئەلیکترۆنی دەکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

لە کۆبوونەوەیەکی نێوان وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم و رێكخراوی سیید باس لە کارکردن بۆ دەرچوواندنی یاسای نوێ بۆ توندوتیژی ئەلیکترۆنی کراوە و هەردوولا هاوڕابوون کە بەیەکەوە کار لەسەر ئەم بابەتە بکەن.

وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، ئانۆ جەوهەر  وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و شێری كراهام تاڵەبانی سەرۆك و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوی سیيد، كۆبوونەوە، ئامانجی لێی برەودان بوو بۆ هەوڵە هاوبەشەكان بۆ چارەسەركردنی مەترسییەكانی توندوتیژیی ئۆنلاین لە هەرێمی كوردستان، بە تایبەت ئەو توندوتیژیانەی رووبەڕووی ژنان و منداڵان دەبنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دەرچوواندنی یاسای نوێ و هەروەها هەمواركردنەوەی یاسا بەركارەكان كردەوە، بە جۆرێك كە بە روونی پێناسەی تاوانە ئۆنلاینەكان بكات، مافی قوربانیان بپارێزێت و میكانیزمی لێپرسینەوەی كارا فەراهەم بكات بە تایبەت سەبارەت بە ژنان ومندالان.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە ووردی باس لە دەستپێشخەری وەزارەت لە دابین کردنی پاکیجی خێزانی کرد کە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو پاراستنی مندالان وگشت ئەندامانی خێزان لە لێکەوتە خراپەکانی ئینتەرنێت لە رێگای بلۆککردنی سایت ومێتریالی ئۆنلاینی کە تێوەگلاون بە پۆرنۆگرافی، قومار، توندوتیژی، کحول، جگەرە، مادە هۆشبەرەکان، سووکایەتی بە ئاین و بەهاکانی کۆمەڵگا.

هەردوولا پاڵپشتی خۆیان بۆ فەراهەمكردنی ژینگەیەكی دیجیتاڵیی پارێزراوتر لە هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە، ئەوەش بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان و باشتركردن و دەستگەیشتن بە دادپەروەری و لەسەر ئەوەش رێککەوتن کە بەیەکەوە کاری هاوبەش و رێکخستنی کۆنفرانس و ورکشۆپ و هەنگاوی دیکەی هاوبەشی پێویست و پەیوەندیدار ئەنجام بدەن.

"لەگەڵ ئەوەدام ئامارەکانی توندوتیژی بڵاونەکرێنەوە چونکە دەقیق نین"

"مۆبایل هۆكاری سەرەكییە بۆ توندوتیژی لە ناو خێزانەكان"

زیاتر لە 13 هەزار سکاڵاى توندوتیژى خێزانى تۆمارکراون

زیاتر لە 13 هەزار سکاڵاى توندوتیژى خێزانى تۆمارکراون