کچێکی دەرچوو؛ هی من نەگەیشتووەتە ملیۆنێک

هەر خوێندکارە و بەپێی گیرفانی خۆی خەرجی خۆئامادەکردن بۆ ئاهەنگی دەرچوونیان دەکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

رۆژی دەرچوون لە خوێندن لەلایەن خوێندکارانەوە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، بەتایبەتیش بۆ خۆ ئامادەکردنیان بۆ ئەو رۆژە، بە پێی بەدواداچوونەکانی 964 یش دەردەکەوێت کە هەر دەرچووێک بەپێی گیرفانی خۆی بۆ ئەو رۆژە مەسرەف دەکات.

لە ئاهەنگی دەرچووانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستانی ئەهلی کە ئەمڕۆ لە تەلاری هونەر لە سلێمانی بەڕێوەچوو دوو دەرچووی کچ و دەرچووێکی کوڕیش هەریەکەو بە جۆرێک خەرجی لە خۆئامادەکردنیان کردووە.

ژیلوان گۆران، دەرچووی بەشی پەرستاری لەچاو دوو دەرچووەکەی دیکە مەسرەفێکی زیاتری کردبوو هەرچەندە حەزی نەکرد ئەو مەبلەغە ئاشکرا بکات کە لەخۆی خەرج کردووە، بەڵام ئەوەشی درکاند کە هەموو خەرجییەکانی بۆ ئەم خۆئامادەکردنەی ناگاتە ملیۆنێک دینار.

کەنار ئەحمەدیش وتی، نزیکەی 200 هەزار دیناری خەرج کردووە، بەڵام بەرهەم نوری دەڵێت “هەموو مەسرەفەکەم ناگاتە 100 هەزار دینار”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەول...

ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو

ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی كۆلیژی قەڵاچوالان بەڕێو...

ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی كۆلیژی قەڵاچوالان بەڕێوەدەچێت