ئەڵمانیا

دژی سەربازیی زۆرەملێ خۆپێشاندانە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ناڕەزایەتی خوێندکاران لە نزیکەی 90 شاری ئەڵمانیا لە دژی ڕەشنووسی یاسای خزمەتی سەربازی بەڕێوەچوو. کە لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە دەرچووە و ئامانجی زیادکردنی ژمارەی سەربازە لە ئەڵمانیا.

هەزاران خوێندکار بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد، کە لەلایەن دەستپێشخەریی مانگرتنی قوتابخانەکانەوە، كە هاوپەیمانی رێکخراوەکانی گەنجان و خوێندکارانە، رێکخرابوو.

زیاتر لە سێ هەزار خوێندکار لە نزیک وێستگەی میترۆی هالێشس تۆر لە بەرلین کۆبوونەوە و دواتر بەرەو ئۆرانیاپلاتز رێپێوانیان کرد و ژمارەیەکی زۆر لە دایک و باوکان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد بۆ پشتگیریکردنی منداڵەکانیان.

خۆپیشاندەران چەندین لافیت و دروشمیان هەڵگرتبوو، لەوانە “مەشقی پیشەیی لەبری شەڕ”، “تۆ بچیتە بەرەوە” و “پەیوەندیکردن بە سوپاوە لە پێشینەی کارەکانی من نییە”.

خۆپیشاندانەکان لە نزیکەی 90 شاردا ئەنجامدراون، لەوانە پۆتسدام، کۆتبوس، هامبۆرگ، کۆڵن، ئێسن، دوسلدۆرف، هانۆڤەر، شتوتگارت، ئولم، توبینگن و هایدلبێرگ.

پارتی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی، كە فریدریچ مێرز سەرۆكایەتی دەكات، سەرەتا بەنیازی ئەوە بوو یاسای سەربازی بە زۆرەملێ بگەڕێنێتەوە، كە پشت بە شێوازی تیروپشك ببەسترێت، بەڵام رووبەڕووی دژایەتی هاوپەیمانەکەی بووەوە کە پارتی سۆسیال دیموکرات بوو.

شانزدەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا د...

شانزدەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا دەستپێدەکات