بەرگری شارستانی سۆران داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە رووبارەکان نزیک نەبنەوە - وێنە: ئەرشیفی 964
هۆشداری بەرگریی شارستانیی سۆران؛
“سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن و نزیکی قەراغ رووبارەکان مەکەون”
964+
شۆڕش قادری
بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداری لە هاتنی لافاو دەدات و داوا لە هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەکات لە رۆژانی داهاتوودا زۆر زەروور نەبوون، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و لە شیو و دۆڵ و قەراغ رووبارەکانیش نزیک نەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “بەپێی پێشبینەکانی کەشناسی هەرێم، لە رۆژانی داهاتوو ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین، بۆ کاری پێویست نەبێ سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و خۆیان بەدوور بگرن لە قەراغ رووبارەکان و ئەو دۆڵ و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێ دەکرێت”.
داوایشی کردووە لە کاتی روودانی هەر جۆرە رووداوێکی نەخوازراو، پەیوەندی بە ژمارە 115ـەوە بکەن کە ژمارەی کۆنتڕۆڵی ژووری بزوێنە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە، بارانبارین لە کوێستانەکان دەستپێدەکات و سبەینێ هەموو ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە.