هەشت شوێنی گشتی نۆژەندەکەنەوە
له رێگهى پڕۆژهیهكهوه 60 گەنجی هەڵەبجە خرانه سهر كار
964+
فەرهاد حەسەن
لە رێگەی پڕۆژەی خستنە سەرکاری گەنجان ( cash for work) دەرفەتی کار بۆ 60 گەنج رەخساوە و تیایدا گەنجەکان شوێنی گشتی نۆهەندەکەنەوە.
پڕۆژەکە بەسەرپەرشتی پارێزگار، لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ IOM بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و سەرۆکایەتی شارەوانی جێبەجێ دەکرێت.
لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەشت قوتابخانە، باخی گشتی هەڵەبجە، هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و پاکردنەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
قوتابخانەکان بریتین لە مەولەوی، باڵامبۆ، کانی عاشقان، مۆردانەی بنەڕەتی، ئاوارەکان، حەسەن ئاوا، یەکێتی برایەتی، شێخ محمدئەمین.
پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ هەینی نوخشە ناسیح پارێزگار سەردانی پڕۆژەکەی کردووە و سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ IOM کرد لە پایی دەستی ئاوەدانی و رەخساندنی دەستی هەلیکاریان، بۆ ئەم مەبەستەش پاڵپشتی تەواوی ئیدارەی پارێزگای بۆ دوپاتکردنەوە.