دۆخی سەرسنوور لە زاری CPT

پەکەکە نەکشاوەتەوە و تورکیا خاڵی نیشتنەوەی فڕۆکەی دامەزراندووە

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

جگە لەوەی سەرقاڵی پڕۆسەی ئاشتین، بەڵام لە دیوەکەی دیکەدا، سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە وەک دوو لایەنی ناکۆکی سەربازی لە هەوڵی فراوانکردن و پێگە بەهێزکردنی خۆیانن، لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

ئەوەتا بە قسەی کامەران عوسمان بەرپرسی دێسکی مافی مرۆڤ بێت لە رێکخراوی CPTی ئەمریکی، تورکیا لەو 136 بنکە سەربازییەی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بناغەی کردوون، لە سەرجەمیان ئەمساڵ خاڵی نیشتنەوەی هێلیکۆپتەری دامەزراندووە.

ئەو دەڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا پەکەکە تەنیا ناچالاکە، ئەگینا لە هیچ ناوچەیەک وەک باس دەکرێ، نەکشاوەتەوە و وجودیەتی سەربازیی هەیە و ئەوانیش سەرقاڵی دروستکردنی تۆڕی تونێلن وەک رێڕەو.

ئەو بەرپرسەی مافی مرۆڤ لە CPT زۆر نهێنی باس دەکات، و مەترسی ئەوە دەخاتەڕوو رەنگە بۆ جارێکی دیکەش شەڕ رووبداتەوە و ئەمجارە گوندنشینان زیانی گەورە بکەن، چونکە بە وتەی ئەو ئێستاش 24 کاتژمێر و هەموو رۆژێک درۆنەکانی تورکیا لەسەر سنوور دەسوڕێنەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

رۆژنامه‌ى مه‌دا ده‌ڵێت: سوپاى تورکیا 10 ساڵی دیکە لە خ...

رۆژنامه‌ى مه‌دا ده‌ڵێت: سوپاى تورکیا 10 ساڵی دیکە لە خاكى هەرێم دەمێنێتەوە

لە ئیمڕاڵی ئۆجالان باسی هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەکات

لە ئیمڕاڵی ئۆجالان باسی هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەکات