"واز لە بەرنامەکەت بێنە و وەرە لەگەڵ من ئیش بکە"

نان لە قوڕگی شێردایە و ئەمجارەیان کرێکاری خاوێنکردنەوەی بیری توالێتە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەحمەد شەمزین پەیامنێرە کۆڵنەدەرەکەی 964  ئەمجارەیان کارێکی قورس و ناخۆشی گرتووەتە دەست، کرێکاری خاوێنکردنەوەی بیری توالێتە و ئەوانەی لەو کارەش راهاتوون دەڵێن، راهاتووین و بۆنی ناخۆش ناکەین.

ئەحمەد دەستکێش و جلی تایبەتی پۆشیوە و بە تەواوی ئامادەیە بۆ کارەکە، لەگەڵ شۆفێری تانکەرەکە بەڕێدەکەوێت، بە وردی کار دەکات و دوو بیر خاوێندەکاتەوە و دواتریش سۆندەکان لەو پیساییە پاکدەکاتەوە و حەقدەستی 10 هەزار دینار وەردەگرێت.

وەک باسی دەکات کارەکە ناخۆشە و بۆنەکەی تەواو هەراسانی کردووە، بەڵام خاوەنکار کە لە مێژە ئەوە پیشەیەتی دەڵێت، سەخت نیە و گرنگ ئەوەیە خۆی بەرپرسی کارەکەی خۆیەتی و لە بەردەست کەس نیە و لەگەڵ بۆنەکەی راهاتوون.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

پاسەوانی گەراجێک: ئەگەر ناچاری نەبێت ئەو کارە ناکەم

پاسەوانی گەراجێک: ئەگەر ناچاری نەبێت ئەو کارە ناکەم