خەریکی کێلڵان بووە

پیاوێک تراکتۆرەکەی کەوت بەسەریدا و گیانی لەدەستدا

964+

دەشتی عارف

پیاوێک لە گوندی تەڕەماری سەروو لە سنووری پیرەمەگروون، لە کاتی کێڵانی زەوی بۆ دانیشتوویەکی گوندەکە، تراکتۆرەکەی وەرگەڕاوە و بووە بەهۆی گیان لەدەستدانی.

لەو سنوورانە خەڵک خەریکی چاندنن و وا بارانیش لە پێشە.

ئەمڕۆ هەینی 5.12.2025، مەروان سوارا، دانیشتوی گوندی تەڕەمارە بۆ 964 قسەی کرد و وتی، پیاوەکە ناوی سەیوان چەرمەگاییە و خەڵکی گوندی چەرمەگایە، تەمەنی لە نێوان 35 بۆ 40 ساڵییە.

ئەمڕۆ لەکاتی کێلانی زەوی گوندی تەڕەمار تراکتۆرەکەی وەرگەڕاوە و کەوتووە بەسەریدا و دەمودەست گیانی لەدەست داوە.

تەرمەکە ئێستا رەوانەی پزیشکی دادیی سلێمانی کراوە، و دوایی توێکاری پزیشکی رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە و لە گوندی چەرمەگا بەخاک دەسپێردرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کارمەندێکی تەندروستی بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

کارمەندێکی تەندروستی بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا