کۆگایەکی "ئەڵمانی" بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان کرایەوە
سۆران بۆ رۆژی تەنگانە ئامادەیە
964+
ژێوار خدر
کۆگایەکی ستراتیژیی وەڵامدانەوەی خێرای قەیرانەکان لە ئیدارەی سۆران تەواو بووە و پڕکراوە لە کەلوپەلی فریاگوزاری بۆ رۆژی تەنگانە، ئەمەش شەشەمین کۆگایە لەسەر ئاستی هەرێم کە بە ستانداردێکی ئەڵمانی دروستکرابێت.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان (JCC) رایگەیاند، ئەم کۆگایە کە بە پشتیوانی و ئەزموونی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دروستکراوە، تایبەتە بە هەڵگرتنی کەلوپەلی فریاگوزاری بۆ هەر دۆخێکی لەناکاو و کارەساتە سروشتییەکان، وەک بەشێک لە پلانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان.
دەشڵێت، تا ئێستا شەش کۆگای لەم شێوەیە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دروستکراون، بەگوێرەی پلانەکەش ئێستا نۆرەی ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیانە و لەمساڵدا ئامادەکاری بۆ دروستکردنی کۆگای هاوشێوە لەو دوو ناوچەیەش دەکرێت.