"جێگەمان بە ئاردی تورکی و ئێرانی لێژکردووە"
گەنمی جوتیارانی کورد وەردەگرن و بەرهەمیدەهێننەوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
کارگەیەکی لە کوردستان گەنمی جوتیارانی کورد کۆدەکاتەوە و دەیکاتە ئارد و ساوەر و بڕوێش دەینێرن بۆ پارێزگاکانی عێراق، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنیش دەڵێت، جێگەمان بە ئاردی تورکی و ئێرانی لێژکردووە.
دانا جەوهەر، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنی کارگەی ئەلئەحسەن بۆ 964 وتی، ئەگەر بەمشێوازە بەرهەمی ناوخۆ زۆربێت، بۆ 10 ساڵی داهاتوو رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەبێتەوە، ئێمە هۆکاریش بووین بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد لە بازاڕ و بە باشترین کوالێتیش بەرهەمیدەهێنین.
کارگەکە لە ناو سلێمانی دەستێکی کاری زۆری بەگەڕخستووە، هەموو بەرهەمەکانی هی ناوخۆیە و هەندێک کات وەک مانگی رەمەزان ئاردیان بەبێ بەرامبەر داوەتە هەندێک شوێن تا ئەوانیش هاوکار بن بۆ خەڵک، دانا جەوهەر دەشڵێت، پێش ئێمە نرخی ئارد سەروو 700 هەزار بووە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح