ئەمبوڵانسی پێ درا

سۆران سەنتەری خێرایی 122ی فریاکەوتن دەکاتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی چووە سۆران و بەشداری کرد لە پێدانی 10 ئەمبوڵانسی نوێ بە تەندروستی شارەکە، کە لەسەر بودجەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینکراوە.

وەک ئەوەی وەزارەتی تەندروستی وتوویەتی، بەمەبەستی کردنەوەی سەنتەری فریاگوزاری خێرا 122 لە دەڤەری سۆران بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی و نەخۆشانی فریاکەوتن و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان.

پێشتر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بۆ جاری سێیەم داوای لە کۆمپانیاکان کردبوو، بەشێوەی تەندەر 10 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان بۆ دابین بکەن و نوسراوی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە.

لە نوسراوەکەی تەندروستی سۆراندا هاتبوو، دەبێت ئەمبوڵانسەکان لەجۆری تۆیۆتا هایس، گێڕ عادی بن و هەر کۆمپانیایەک رەزامەندە با سەردانی بەشی یاسا و گرێبەستەکان بکات.

شارەوانى سۆران هەڵمەتى چاندنى دارى ژاڵە دەستپێدەکات

شارەوانى سۆران هەڵمەتى چاندنى دارى ژاڵە دەستپێدەکات