نەوتەکەی دوو ئەوەندەی کوردستانە
گویانا.. ئەو خاکە پڕ سامانەی سەری ڤەنزوێلا دەخوات
دۆسێی کوژرانی بەلەمەوانە ڤەنزوێلییەکان هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە، بەڵام پیت هێگسێتی وەزیری جەنگی ئەمەریکا خۆی لەو وەڵامە دزییەوە کە کێ فەرمانی زارەکی داوە بە کوشتنی هەموو سەرنشینەکان؟ جەختیت لەوە کردەوە کە ئەدمیراڵ فرانک برادلی لە شوێنی رووداوەکە دەسەڵاتی تەواوی هەبووە.
964 پێشتر باسی دۆسێی کوژرانی بەلەمەوانەکانی کردبوو کە چۆن ئێستا هەرای لەسەر دروست بووە، لێرە دەتوانن وردەکارییەکەی ببینەوە.
لێکەوتە دیپلۆماسییەکان لەسەر گرژییەکانی ڤەنزوێلا فراوانتر بوون، پاپا لیۆ چواردەهەم دوای سەردانەکەی بۆ بەیروت لەم هەفتەیەدا بە ئاشکرا داوای لە واشنتن کرد هێرشی سەربازی سەرتاسەری بۆ سەر ڤەنزوێلا نەکات و لە جیاتی ئەوە داوای دیپلۆماسی و فشاری ئابووری کرد.
دوایین راپۆرتی سەنتەری سوفان باس لەوە دەکات کە کۆکردنەوەی هێزە لە کەنارەکانی ڤەنزوێلا و شێوازی هێرشکردنە سەر گومانلێکراوانی قاچاخچی، بیانوویەک بۆ گۆڕینی رژێمە، 964 مانگی تشرینی یەکەم ئاماژەی بەمەدا.
لە وتارێکیدا لە دەرەوەی کۆشکی میرافلورس لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، مادورۆ ئەوەی رەتکردەوە کە پێی دەڵێت “ئاشتی کۆیلایەتی” و هەڵوێستی ئەمەریکای بە داگیرکاری ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە ڤەنزوێلا تەنیا ئاشتی “سەروەری و یەکسانی و ئازادی” قبوڵ دەکات. ئەم پەیامەی مادورۆ دەنگدانەوەی دروستکرد، تەنانەت لەنێو ئەو هاووڵاتییانەی کە لە حوکمڕانی ئەو بێزارن. فشاری ئەمەریکا بۆ پارچە پارچەکردنی رژێم بۆیە بەهێزکردنی هەستی نیشتیمان پەرەوەری لە ڤەنزیولا.
مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا ناتوانرێت تەنیا لە روانگەی سیاسەتی ناوخۆی ڤەنزوێلاوە قەتیسبکرێت. بەستراوەتەوە بە وڵاتی گویانای دراوسێ کە بەرهەمهێنەری سەرەکی نەوتە لە کەناری دەریا و چالاککردنەوەی ناکۆکی سەدەیەک لەمەوبەر لەسەر پرسی ریفراندۆمی ئێسکیبۆ.
لە ساڵی 2015 ەوە، ئێکسۆن مۆبیل و هاوبەشەکانی هێس و CNOOC ناوچەی ستابرۆکیان لە گویانا کۆنترۆڵ کردووە کە بە یەکێک لە چالاکترین سنوورەکانی نەوت لە جیهاندا هەژماردەکرێت. لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی 2025 دا، کۆمپانیای ئێکسۆن رایگەیاند کە بەرهەمهێنانی رۆژانەی نزیکەی 900 هەزار بەرمیل بووە ( واتا نزیکەی دوو بەقەد کوردستان)، پلانی هەیە تا ساڵی 2030 بگاتە 107 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا( واتا بەقەد بیرەکانی رەمەیلە لە عێراقدا). ئەم بەرمیلانە لە کێڵگەکانی کەنار دەریایەکانەوەیە کە دەکەونە ناوچەیەک ناسراوە بە گویانا ئیسیکیبا کە ڤەنزوێلا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گویانا ئیسیکیبا هی ڤەنزوێلایە هی وڵاتی گویانا نیە کە نزیکەی دوو لەسەر سێی وشکانی وڵاتی گویانا دەگرێتەوە ( تا رادەیەک بە دۆسسیەی بیرە نەوتەکانی نێوان عێراق و ئێران دەکات بەتایبەتی لە بیرەکانی فەکە لە نێوان پاریزگای عیمارەی عێراق و خۆزستانی ئێران و مەجنون لە بەسرە و شاری یارانی ئێران) . گرژییەکان لە ساڵی 2023دا زیادیان کرد دوای ئەوەی کاراکاس ڕیفراندۆمێکی ئەنجامدا بۆ سەروەری بەسەر ناوچەکەدا سەپاند و دووبارە لە ساڵی 2025 کاتێک مەدۆرۆ بڕیاری ڕێکخستنی هەڵبژاردنی دا بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار بۆ بە ناوە ویلایەتی “گویانا ئیسیکیبا” دا، ئەمەش وایکرد گویانا پەنایبرد بۆ دادگای نێودەوڵەتی. لەم چوارچێوەیەدا، ئەمەریکا بە مانۆڕی هاوبەش و هێرشە ئاسمانییە بەرچاوەکانی لە نزیک گویانا نەک تەنها وەک رێوشوێنی دژە ماددە هۆشبەرەکان بەڵکو وەک بەربەستێکی ستراتیژی کاراکرد بۆ پوچەڵکردنی پیلانی دانانی پاریزگار و ریفراندۆم.
لە پشت ئەم هەنگاوانەوە سێبەری چەمکی مۆنرۆ و ڕۆڵی گەشەسەندنی چین هەیە. کاتێک سەرۆک جەیمس مۆنرۆ لە ساڵی 1823 رایگەیاند کە ئەمریکا ئازادکرا لە داگیرکاری و دەستێوەردانی ئەوروپییەکان، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات لە ژێر بیانوی قەڵغانێکی بەرگری دەستێوەردانەکانی ئەمریکا بۆ کاریگەری ناوچەیی دەستیپێکرد. لە ژێر چەمکی مۆنرۆ سنورەکان دەستکاریکران. بۆ بەرپەرچدانەوە سەرکردایەتی ڤەنزوێلا ساڵانێکی زۆرە پەنایان بردووە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ پەکین و مۆسکۆ، نەک تەنیا لە چەک و دیپلۆماسی بەڵکو لە ژێرخانی وزە و داراییشدا. لە مانگی ئەیلولدا، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی سەرئاوی نوێ لەسەر دەریاچەی ماراکایبۆ دامەزرا وەک بەشێک لە پڕۆژەیەکی نەوتی بەبڕی 1 ملیار دۆلار کە لەلایەن کۆمپانیای China Concord Resources بەڕێوە دەچێت. بەشێوەیەکی فراوانتر، کاراکاس لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا تۆڕێکی چڕی وەبەرهێنانی دوولایەنەی لەگەڵ چین و هاوبەشەکانی دیکەدا واژۆکردووە، تەنانەت هەندێک نرخی نەوتی گۆڕیوە بۆ یەنی چینی وەک دەربازبوون لە سزاکانی ئەمەریکا. بۆ واشنتن، ئەم هەنگاوانە تەنها بازرگانی نین. ئەوان وەک بانگهێشتێک بۆ هێزە ڕکابەرەکانیان سەیریدەکەن بۆ جێگیرکردنی خۆیان لەو شوێنەی کە ستراتیجیستەکانی ئەمەریکا هێشتا وەک بۆشایی ئاسایشی تەقلیدی خۆیان دەیبینن. هەر بۆیە ئۆپەراسیۆنی ئێستا، کە وەک “جەنگی دژی ماددە هۆشبەرەکان” دادەنرێت، لەڕاستیدا چەمکی مۆنرۆ بەشی دووەم دەخوێنرێتەوە.
رووداوەکانی حەوت ڕۆژی ڕابردووش نیشانی دەدەن کە چۆن ئەم هەڵوێستە بەرەو دامەزراوەیی دەڕوات نەک کاتی. کۆماری دۆمینیکان دووپاتی کردەوە کە تاوەکو نیسانی 2026 گرێبەستێکی تایبەت درێژ دەکاتەوە کە رێگە بە هێزەکانی ئەمەریکا دەدات بگەنە ناوچە قەدەغەکراوەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی (لاس ئەمەریکا) و بنکەی ئاسمانی (سان ئیسیدرۆ) بۆ لۆجیستیکی پەیوەندیدار بە ئەرکەکانی دژە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا. سەرۆک لویس ئەبینادەر ڕێکەوتننامەکەی بە (بەرقەراری ئاشتی) وەسف کرد. لە کاتێکدا ئاسمانی کۆماری دۆمینیکان بۆ ئەمریکا واڵا کراوە و ئاڵوگۆڕی هەواڵگری بە بێدەنگی جێگیر ئەنجامدەدرێت. ئەمەش وادەکات دەریاکانی کاریبی وەک پلاتفۆرمێکی لۆجیستیکی دووبارە وایەر دەکرێتەوە بە ئەمەریکا بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئارەزووی خۆی فشارەکان دەستپێبکاتەوە.